دواین هەواڵ

کوردستان‌

 17 کاتژمێر پێش ئێستا

کەشناسیی هەرێم پێشبینی کەشوهەوای بڵاوکردەوە

هەرێم نیوز

کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ هەینی ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت. پێشبینی تاوەبارانی کەم لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەکرێت لەگەڵ روودانی بروسکە کە لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم زیاتر دەبێت. هەروەها رەشەبای بەهێز، کە لە ناوچەکانی باشووری هەرێم توزو خۆڵیشی لەگەڵ دەبێت.

پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە بە بەراورد لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

سبەی شەممە ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی کەمێک نمە باران لە ناوچە شاخاویەکان و هەروەها تاوە بارانی کەم لە رۆژهەڵاتی هەرێم.

پلەکانی گەرماش نزم دەبێتەوە بە ( 2- 4 ) پلە بە بەراورد لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.

هەولێر : 33  پلەی سیلیزی

سلێمانی : 31 پلەی سیلیزی

دهۆک : 31  پلەی سیلیزی 

کەرکوک : 36 پلەی سیلیزی  

زاخۆ  : 32 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 32 پلەی سیلیزی

سۆران : 28 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 16 پلەی سیلیزی

گەرمیان :38 پلەی سیلیزی



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP