دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

ئیسرائیل بۆردومانی دیمەشقی کرد

هەرێم نیوز

سەرچاوەیەکی حکومەتی سوریا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، لە شەڕ و پێکدادانەکانی ناوچەی سەحنایە لە لادێکانی دیمەشق 11 کەس کوژراون.

هاوکات، ڕادیۆی دەنگی سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، وڵاتەکەی هۆشداریی توندی بە دەسەڵاتدارانی سوریا داوە و داوایکردووە دەستدرێژیکردنەسەر دروزەکان ڕابگرن.
هاوکات سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانیی بۆسەر گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئەحمەد شەرع ئەنجامداوە.

له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌و به‌گوێره‌ى هەواڵی میدیاکان، لەباشوری دیمەشق شەڕو ڕوبەڕوبونەوە لەنێوان ئاسایشی سوریاو گروپێکی چەکدار ڕویداوەو زانیارییە سەرەتاییەکانیش ئاشكرایده‌كه‌ن، 11 ئەندامی ئاسایشی وڵاتەکە کوژراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، گروپی (ڕیجالکەرامە) لەگەڵ هێزەکانی حکومەتی سوریا ڕوبەڕوبونەتەوە، حکومەت هێزی زیاتری ڕەوانەی باشوری دیمەشق کردوە بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP