هەرێم نیوز
دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی کارەسات و فریاکەوتنی تورکیا، بوومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی 4.9 پلە بە پێوەری ڕێختەر و ناوەندیی بومەلەرزەکەی لە شارۆچکەی سیڤریچە ڕاگەیاند.
درەنگانی شەوی بوومەلەرزەیەکی دیکە ڕوویدا بە قوڵایی 11.31 کیلۆمەتر، هەروەها لە پارێزگاکانی مەلاتیا و ئەدیامان هەستی پێ کراوە.
"بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.9 پلە ناوچەی سیڤریچەی سەر بە پارێزگای ئێلازیگی گرتەوە، هەروەها لەلایەن دانیشتوانی پارێزگای مالاتیا هەستی پێکراوە، تا ئێستا هیچ زیانێکیش ئاشکرا نەکراوە."
ئەوەش لەکاتێکدایە چوارشەممەی ڕابردوو، 47 بوومەلەرزە لە ئیستانبوڵ لە باکووری ڕۆژئاوای تورکیا لە ماوەی سێ کاتژمێردا ڕوویان دا، بەهێزترینیان بە گوڕی 6.2 پلە بە پێوەری ڕێختەر بوو.