دواین هەواڵ

ئابوری‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

ڕێباز حەملان: پێشبینی دەکرێت زوو مووچە بنێردرێت

هەرێم نیوز 

بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، کێشەیەکی ئەوتۆ لەبەردەم خەرجکردنی پارە نییە و چاوەڕوان دەکرێت وردبینیکردن زوو تەواو بێت و پارە زوو بنێردرێت. 

ڕێباز حەملان، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، کە ڕۆژی یەکشەممە یان دووشەممە لیستی مووچە بۆ بەغدا دەنێردێت بۆ بەغدا.

 وتیشی، کێشەیەکی ئەوتۆ لەبەردەم خەرجکردنی پارە نییە و چاوەڕوان دەکرێت وردبینیکردن زوو تەواو بێت و پارە زوو بنێردرێت.

لە لایەکی دیکەوە، بەڕێوەبەرایەتی ژمێرکاری سەر بە وەزارەتی دارایی هەرێم دوو بۆ سێ رۆژی پێویستە بۆ وردبینی لە لیستەکە و دەرکردنی خەرجی و داهاتی مانگی سێ و ئامادەکردنی "میزان موراجەعە"(تەرازوی پێداچونەوە).

چاوەڕواندەکرێت رۆژی سێشەممە لیژنەی تەکنیکی لیستی موچە لە وەزارەتی دارایی هەرێم بچێتە بەغداد و لەگەڵ رادەستکردنی لیستی موچەی مانگی چوار، خەرجی و داهاتی مانگی سێ-ـش رادەستی بەغداد بکات.

 لەدوای 25ـی ئەم مانگە و دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی عێراق، وەزارەتی دارایی فیدراڵ پارە بخاتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم و دەستبەدابەشکردنی موچە بکرێت.

ماوەی سێ مانگە وەزارەتی دارایی فیدراڵ بە یەک گوژمە پارە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت و لە 957 ملیار بۆ 958 ملیار دینار تێپەڕی نەکردوە، بۆ ئەم مانگەش هیچ بڕە پارەیەک بۆ لیستی موچە زیادی نەکردوە، هەروەها بڕی 100 هەزار دیناری خانەنشینانیش کە لە موچەکانیان بڕابو بەهۆی ئەوەی لە بەغداد خەرج ناکرێتەوە، خانەنشینانی هەرێمیش بۆ ئەم مانگەش ئەو بڕە پارەیە ناخرێتەوەسەر موچەکانیان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP