دواین هەواڵ

ئابوری‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

زانیاری نوێ لەبارەی موچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێم دەخرێتەڕوو

هەرێم نیوز 

لیستی موچەی مانگی چوار کە بە سیستمی پەیڕۆڵ ئامادەکراوە سبەینێ یەکشەممە لەلایەن گەنجینەکانەوە رەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی ژمێرکاری سەر بە وەزارەتی دارایی هەرێم دوو بۆ سێ رۆژی پێویستە بۆ وردبینی لە لیستەکە و دەرکردنی خەرجی و داهاتی مانگی سێ و ئامادەکردنی "میزان موراجەعە"(تەرازوی پێداچونەوە).

چاوەڕواندەکرێت رۆژی سێشەممە لیژنەی تەکنیکی لیستی موچە لە وەزارەتی دارایی هەرێم بچێتە بەغداد و لەگەڵ رادەستکردنی لیستی موچەی مانگی چوار، خەرجی و داهاتی مانگی سێ-ـش رادەستی بەغداد بکات.

 لەدوای 25ـی ئەم مانگە و دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی عێراق، وەزارەتی دارایی فیدراڵ پارە بخاتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم و دەستبەدابەشکردنی موچە بکرێت.

ماوەی سێ مانگە وەزارەتی دارایی فیدراڵ بە یەک گوژمە پارە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت و لە 957 ملیار بۆ 958 ملیار دینار تێپەڕی نەکردوە، بۆ ئەم مانگەش هیچ بڕە پارەیەک بۆ لیستی موچە زیادی نەکردوە، هەروەها بڕی 100 هەزار دیناری خانەنشینانیش کە لە موچەکانیان بڕابو بەهۆی ئەوەی لە بەغداد خەرج ناکرێتەوە، خانەنشینانی هەرێمیش بۆ ئەم مانگەش ئەو بڕە پارەیە ناخرێتەوەسەر موچەکانیان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP