دواین هەواڵ

ئابوری‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

لەبارەی وادەی خانەنشینبوونەوە داوایەک لە حکومەتی هەرێم دەکرێت

هەرێم نیوز

ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئه‌و ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه‌ لەدایک بونیان 1ین7 له‌ ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیره‌ خانه‌نشینبونیان بكاته‌ 31ی 12، له‌ ئێستادا بڕیاره‌كه‌ لە عێراق جێبەجێ دەکرێت پێویستە هەرێمیش هەمان ماددە لەیاسای خانەنشینی یەکگرتوی عێراق جێبەجێ بکات.

ئەمڕۆ شەممە، سۆران عومەر پەرلەمانتاری عێراق بڵاوی كردەوە، بەپێی مادەی 34 بڕگەی دووەم لە یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق ژمارە 14ی ساڵی 2014ی هەمواركراو، ئەو فەرمانبەرانەی كە ساڵانە لەدایكبوونیان 1ی7 یەكی تەمووزە، لە دەسەڵاتی وەزیر یان لایەنی نەبەستراو بە وەزارەت یان پارێزگارە، هەڵاوێردن بكات بۆ هەمواری لەدایكبوون لە 1ی7 بۆ 31ی12، واتا خانەنشینبوونەكەی درێژ دەكرێتەوە. 

دووپاتی لەوە كردووەتەوە كە ئەمە لە عێراق جێبەجێ دەكرێت، پێویستە هەرێمیش هەمان مادە لە یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق جێبەجێ بكات.

ئەوە لە كاتێكدایە كە پێشتر یاسای خانەنشینی یەكگرتوو لە عێراق و كوردستان، هاوتا كراوە بۆ جێبەجێكردن و هەرێم چەندان مادەی لە یاساكە وەك پابەندی جێبەجێ كردووە. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP