دواین هەواڵ

ئابوری‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

کۆبوونەوەی تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دواخرا

هەرێم نیوز

کەمێک پێش ئێستا، ڕاگەیاندرا، لەسەر داوای بەغدا، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیاکان، کە تایبەت بوو بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دواخرا.

بڕیاربوو ئەمڕۆ شەممە، گەڕێکی دیکەی کۆبوونەوەکانی نێوان وەزارەتی تەندروستی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان و نوێنەری کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت "ئەپیکۆر" لە بەغدا بکرێت بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم گرفتە تەکنیکییەکان. 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاگەیاند: کۆبوونەوەکەی نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە.

پێشتر وەزیری نەوتی عێراق لە دیداری سلێمانی ڕایگەیاندبوو کە ڕۆژی شەممە کۆبوونەوەی سێ لایەنی دەکرێت لەسەر پرسی دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان، بەڵام هەر وەزارەتی نەوت ئەمڕۆ کۆبوونەوەکەی بۆ کاتێکی نادیار دواخست. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP