دواین هەواڵ

جیهان‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

خامنەیی: ئێمە زۆر ڕەشبینین بەرامبەر ئەمریکا و گەشبینین بە تواناکانی خۆمان

هەرێم نیوز

ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، "ئێمە زۆر ڕەشبینین بەرامبەر ئەمریکا و گەشبینین بە تواناکانی خۆمان".

ڕۆژی سێشەممە، لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆکایەتیی کۆماری، ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران و بەشێک لە بەرپرسانی دیکەی حکومەت، عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، وتی: "ڕژیم" لە دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتۆن "زۆر ڕەشبینە" بەرامبەر بە لایەنی بەرامبەر و "گەشبینە" لە تواناکانی خۆی.

خامنەیی وتی وتووێژەکانی عومان یەکێک لە دەیان ئەرکەکانی وەزارەتی دەرەوەیە و نابێت پرسه نیشتمانییەکان بە دانوستانەکانەوە ببەسترێتەوە.

وتیشی: دانوستانەکانی عومان یەکێکە لە دەیان ئەرکی وەزارەتی دەرەوە. ئێمە نە لە ڕادەبەدەر گەشبینین و نە لە ڕادەبەدەر ڕەشبینین بەرامبەر بەم وتووێژانە. دەشڵێت: "بەهەرحاڵ کارێکە کە لە هەنگاوەکانی یەکەمدا بە باشی بڕیاری لەسەر دراوە و جێبەجێ کراوە".

ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران پێشتر ڕایگەیاندبوو کە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا "نە ژیرانە، نە زیرەکانە و نە شەرەفمەندانە" ئەمە و هیچ کام لە کێشەکانی ئێران چارەسەر ناکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP