دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

لە یەمەن منداڵ و مێرمنداڵان بۆ جەنگ بەکاردەهێنرێن

هەرێم نیوز

بەکارهێنانى سەربازیی منداڵان لە زۆر شوێن و وڵات بەرچاو دەکەوێت و سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن لە سێ بواردا بەکاریاندەهێنن، یەکێکیان بۆ بەردەستى و شتگواستنەوە، یان بۆ سیخوڕیکردن و چاودێریکردنی نەیارەکان، یاخود راستەوخۆ جەنگیان پێدەکرێت، بەڵام هەموو ئەمانە پێویستیان بە راهێنان و پرۆڤەکردنە.

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن بە درێژایی مێژوو ئەم دیاردەیە هەبووە، لە زۆربەى ناوچەکانى جیهاندا منداڵانیان لە جەنگەکاندا بەکارهێناوە و هەمیشەش وەک کارێکى نامرۆڤانە و نا ئەخلاقییانە لێکدراوەتەوە. ناپلیۆن لە 1814 بۆ پروپاگەندە بڵاوکردنەوە منداڵانى بەکارهێناوە، هەزاران منداڵ لە سوپا جۆراوجۆرەکانى وڵاتاندا بەشداریی جەنگی جیهانیی یەکەم و دووەمیانکردووە، پارت و رێکخراوەکانى ئەفریقیا و ئاسیا و تەنانەت لە نزیکی خۆشماندا منداڵانیان لە کەس و کاریان شاردووەتەوە و بردونیان بۆ کەمپەکانى شۆردنەوەى مێشک و راهێنانیان. هەر لەو بارەیەوە سەرچاوەیەکى ناوخۆیی یەمەن بە رۆژنامەى سەرقلئەوسەتى راگەیاندووە ماوەی چەند رۆژێکە تەنها لە پارێزگاى زومارى ئەو وڵاتە هەشت منداڵ و مێرمنداڵ کە تەمەنیان لەنێوان 10 بۆ 20 ساڵیدایە دیارنەماون و کەسوکاریان دڵنیان لەوەى دەستى حوسییەکانى تێدایە و ئەوان بردونیان بۆ نێو کەمپەکانى راهێنان، چالاکوانانی مەدەنى پارێزگاکەش باس لەوەدەکەن ماوەیەکە دیاردەى لەخشتەبردن و دیارنەمان و راکردنى منداڵان لە خێزانەکان لە لایەن حوسییەکانەوە سەریهەڵداوەتەوە هەموویان نێرینە و هەرزەکارن، باسیان لەوەشکردووە ئەو کەسانە دەبرێنە کەمپەسەربازییەکان و لەوێ مێشکیان دەشۆرنەوە و بیروباوەڕی توندڕەویی خۆیانیان فیردەکەن و رایاندەهێنن لەسەر توندوتیژیی لە ژێرناو و دروشمى ئاینیی و سیاسییدا و یەکێک لەوانەش پشتیوانیکردنە فەلەستین، رۆژنامەکە لە زارى کەسوکارى منداڵە دیارنەماوەکانەوە دەڵێت ماڵی واهەیە پێنج منداڵیان دیارنەماوە، هەیانە لە سێ ساڵییەوە دزراوە، هۆکارەکەشى بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە خەڵک خۆویستانە چەک بۆ حوسییەکان هەڵناگرێت ئەوانیش ناچار بوون پەنا بۆ ئەو کارە نایاسایی و نامرۆییانە بەرن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP