دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 1 هەفتە

ئەحمەد شەرع و نێچیرڤان بارزانی کۆدەبنەوە

هەرێم نیوز 

بەرپرسێکی باڵای عێراقی بە رۆژنامەی "العربي الجدید" ئاشكرایكرد،  لایەنی تورکی زەمینەسازی دەكات بۆ کۆبونەوەی لاوەکی لەنێوان بەرپرسانی عێراق و ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سوریا.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا له پەراوێزی کۆنفرانسی دیپلۆماسی ئه نتالیا، شەممەی داهاتوو، سەرپەرشتی ئەم  بابەتە دەكات، که شەرع تیایدا ئامادە دەبێت، لەگەڵ بەرپرسانی عێراق.

ئەوەش خراوەتەڕوو، چەند رۆژێکە لایەنی تورکیا کار لەسەر ئەو بابەتە دەکات، بەڵام تا تائێستا ئەو بابەتە لەلایەن سودانی یەکلایی نەکراوەتەوە، ئەوەی لە ئێستادا دڵنیایە ئەوەیە، کە بەرپرسانی دیکەی عێراق، وەك فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەو، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان شەرع دەبینن.

بەرپرسە عێراقییەکە دەشڵێت، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەبارەی هەرچەشنە نزیکبونەوەیەک لەگەڵ سوریای نوێ، روبەڕوی فشاری هاوپەیمانەكانی ئێران دەبێتەوە.

ئەوەش هاتووە، بەوتەی چاودێران، رەنگە سودانی ئەم کۆبونەوەیە رەتبکاتەوە، بۆ ئەوەی زیانی سیاسی لە ناوخۆی عێراق پێنەگات لەلایەن هاوپەیمانەکانی تاران، بەتایبەتی، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، وەک نوری مالیکی و، قەیس خەزعەلی.

ئەو هەوڵانەی تورکیا بۆ ئەنجامدانی ئەو دیدارە، لە چوارچێوەی  خواستی ئەنكەرەدایە، بۆ خولقاندنی کەشوهەوای هاوکاری نێوان بەغدا و دیمەشق، کە وابكات بە قازانجی خۆی ئاڕاستەی بكات لەسەر پرسی کورددا، هەروەها لە بواری  ئەمنی و تەنانەت دۆسیەیەی ئابوریش.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP