هەرێم نیوز
وتەبێژی حكوومەتی عێراق ڕایگەیاند، پێناسی گومرگی نوێی ئەمەریكا كاریگەریی ئەوتۆ و بەرچاو لەسەر ئابووری عێراق نابێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، باسم عەوادی، وتەبێژی حكوومەتی عێراق رایگەیاند، سەپاندنی پێناسی گومرگی نوێی ئەمەریكا، كاریگەرییەكی ئەوتۆ و بەرچاوی لەسەر ئابووری عێراق نابێت.
ئەمە لەكاتێكدایە كە هەر ئەمڕۆ چوارشەممە بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، دوو یاداشتی لێكتێگەیشتن بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خۆر و بازرگانی لەنێوان عێراق و ئەمەریكا واژۆ كران.
لەمبارەیەوە وتەبێژی حكوومەتی عێراق رایگەیاند: واژۆكردنی ئەم دوو یاداشتە پەیامی هاوئاهەنگی و باشتركردنی پەیوەندییەكانە لەنێوان بەغدا و واشنتندا.
ئەم پێناسە گومرگییە نوێیەی ئەمەریكا بەشێوەی راستەخۆ كاریگەری لەسەر عێراق نابێت، چونكە هەناردەی عێراق بۆ ئەمەریكا تەنیا نەوتە و نەوتیش پێناسەكە نایگرێتەوە، بەڵام بەشێوەی ناڕاستەوخۆ پێناسەكە كاریگەری دروست دەكات وەك ئەوەی ئەمڕۆ رووی دا كە نرخی نەوتی عێراق و جیهانی لە بازاڕەكان بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزاند.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا ئەمڕۆ چوارشەممە بڕیاری سەپاندنی 39%ی پێناسی گومرگی نوێی بەسەر كاڵای وڵاتان دەركرد، رێژەی پێناسە گومرگییەكە لەسەر كاڵای چینی زۆر زیاترە و بریتییە 125% و هەر ئەمڕۆش چووە بواری جێبەجێ كردنەوە.