دواین هەواڵ

ئابوری‌

 پێش 1 هەفتە

هاوردەکردنی بەنزین بە رێژەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە

هەرێم نیوز
کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق رایگەیاند، هاوردەکردنی بەنزینیان بە رێژەیەکی بەرچاو کەمکردووەتەوە.

 حسێن تاڵیب، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان ڕایگەیاند، عێراق لەبەرهەمهێنانی نەوتی سپی و گازی سروشتیدا گەیشتووەتە ئاستی خۆبژێوی، لە بەرهەمی بەنزینیشدا گەیشتووەتە ئاستی نیمچە خۆبژێوی.
ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا عێراق رۆژانە پێنج بۆ شەش ملیۆن لیتر بەنزین هاوردە دەکات، بەڵام پێشتر رۆژانە 12 – 15 ملیۆن لیتر بەنزین هاوردە دەکرا.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بەنزینەی ئێستا هاوردە دەکرێت، زیاتر لە جۆری موحەسەنە.

ڕوونیشیکردەوە، هۆکارى کەمبوونەوەی هاوردەکردنی بەنزینی بۆ باشترکردنی توانای پاڵاوگەکان و زیاترکردنی بەرهەمی رۆژانەی بەنزین گەڕاندووەتەوە



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP