هەرێم نیوز
باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق ڕایگەیاند، ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له لایه‌ن ڕووسیاوه به حكوومه‌تی نوێی سووریا له ئارادا نییه.
ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه، 6-4-2025، ئه‌لبرۆس كۆتراشیڤ، باڵیۆزی ڕووسیا له عێراق ڕایگه‌یاند، یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی پێشوو و هه‌ڵاتووی سووریا ئه‌وه‌یه هیچ چالاكییه‌كی سیاسی و مێدیایی له ڕووسیا نه‌بێت.
ئاشکراشیکرد، ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له لایه‌ن ڕووسیاوه به حكوومه‌تی نوێی سووریا له ئارادا نییه، به‌و پێیه‌ی مانه‌وه‌ی له ڕووسیا پێچه‌وانه‌ی مه‌رجه‌كان نییه.
سێشەممە 28ـی کانوونی دووەمی 2025، ئاژانسی هەواڵی 'تاس'ـی ڕووسیا ڕایگەیاند، شاندێکی ڕووسیا، بە سەرۆکایەتیی میخائیل بۆ‌گدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوە و ئەلێکساندەر لاڤرێنتیڤ، نوێنەری کۆشکی کرێملن بۆ سووریا گەیشتوونەتە دیمەشق.
لەلایەکی دیکەوە، چوارشه‌ممه، 29ـی كانوونی دووه‌می 2025، ئاژانسی هه‌واڵی "ڕۆیته‌رز" له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی سووری ڕایگه‌یاند، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی نوێی سووریا له میانی دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ میخائیل بۆ‌گدانۆڤ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا داوای كردووه، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی هه‌ڵاتووی سووریایان ڕاده‌ست بكه‌نه‌وه.