دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 پێش 3 هەفتە

زانیاری نوێ لەبارەی هەوڵەکان بۆ قەدەغەکردنی تیکتۆک لەعێراق ئاشکرا دەکرێت

هەرێم نیوز

وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق زانیاری نوێ لەبارەی هەوڵەکان بۆ قەدەغەکردنی پلاتفۆڕمی تیکتۆک لەعێراق ئاشکرادەکات‌و دەڵێت،" چاوەڕێی بڕیاری پەرلەمانین ".

هیام ئەلیاسری، وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق ئاماژەی بەوەکرد،" لەماوەکانی ڕابردودا داواکارییەکی زۆرمان لەبارەی قەدەغەکردنی پلاتفۆڕمی تیکتۆک پێگەیشت، چونکە دورە لە دابونەرێتی کۆمەڵگەکەمان، بەڵام بڕیاردان لەو بارەیەوە بەتەنها لەدەستی وەزارەت نییە ".

وەزیری پەیوەندییەکان ئەوەشیخستەڕوو،" بەفەرمی داواکاری قەدەغەکردنی تیکتۆمان ڕادەستی پەرلەمانی عێراق کردوە، بەڵام تاکو ئێستا پەرلەمان هیچ بڕیارێکی لەبارەیەوە نەداوە، هەرکات پەرلەمان داواکارییەکەی پەسەند کرد، ئێمەش جێبەبێی دەکەین ".

لەبارەی هەوڵەکانیش بۆ پێشخستنی ئینەرنێت لەعێراق، وەزیری پەیوەندییەکان باسی لەوەکرد، لەهەوڵدان بۆ ئەوەی کێبڵی ڕوناکی بۆ سەرجەم ناوچەکانی عێراق دابین بکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP