دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

مەسرور بارزانی بۆ ئەم مەبەستە پەیوەندی بەبەرهەم ساڵحەوە کرد

هەرێم نیوز
مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە دکتۆر بەرهەم ساڵح، کرد بۆ کۆچی دوایی ڕۆژنامەوان بەڵێن ساڵحـی برای.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 31ی ئاداری 2025، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی بە بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

دکتۆر بەرهەم ساڵح ، بە ناوی بنەماڵەکەیەوە، سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکوومەت دەربڕی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP