هەرێم نیوز
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق ڕایگەیاند، 13 به‌روبوم هه‌نارده‌ی وڵاتانی جۆراوجۆر ده‌كات.
محه‌مه‌د خزاعی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ڕایگه‌یاند، "پلانه‌كانی وه‌زاره‌ت له‌سه‌ر پاڵپشتیكردنی كه‌رتی كشتوكاڵه له‌ڕێگه‌ی ته‌واوكردنی گواستنه‌وه بۆ سیسته‌مێكی ته‌كنه‌لۆژیای ئاودێری مۆدێرن له‌ڕێگه‌ی گرێبه‌ستی ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌وه بۆ مسۆگه‌ركردنی كڕینی زیاتر له 13 هه‌زار مه‌ڕه‌شه، ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌وه‌ش پێویستی به زیاتر له 830 ملیار دیناره"
وتیشی، له ڕێگه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی كشتوكاڵ و به‌شی ته‌كنه‌لۆجیای ئاودێری له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵه‌وه ده‌ستمان به دابینكردن چه‌ند قۆناغێك له مه‌ڕه‌شه بۆ جوتیاران كردوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "داواكارییه‌كی زۆر له‌لایه‌ن جوتیاران و به‌رهه‌مهێنه‌رانه‌وه هه‌یه بۆ كڕینی ئه‌و ئامێره ئاوڕژێنكردنانه (مه‌ڕه‌شه) به‌هۆی سوده زۆره‌كانیانه‌وه.