هەرێم نیوز
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی ڕایدەگەیەنێت، ڕاستەوخۆ دوای جەژن گفتوگۆ لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکان دەکرێت بۆ پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێم.
ئەمڕۆ یەکشەممە پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و ئەندامی شاندی دانووستنکاری پارتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت لەگەڵ لایەنەکانی کوردستان، لە کۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لە یەکێ لە مزگەوتەکانی هەولێر لە کاتی نوێژی جەژن ڕاگەیاند: ڕێککەوتنی سیاسی باش لەگەڵ یەکێتی و لایەنەکان ئەنجام دراوە، ڕاستەوخۆ دوای جەژن گفتوگۆ لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکان دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، ئومێد دەکرێت بە ئەرێنی ئیش و کارەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت بەڕێوە بچێت، پارتی و یەکێتی بەشێوەی سەرەکی و لایەنە سیاسییەکانی دیکەش بەشداریی پێکهێنانی حکوومەت دەکەن.