هەرێم نیوز
عەلیڕەزا تەنگیسیری، فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە پەیامێکدا بۆ ئیسرائیل رایگەیاند، هەموو دەریاکانتان لێ دەکەینە دۆزەخ.
وتیشی، بەسیجی دەریایی ئێران، تەنیا هێزێکی سەربازیی نییە، بەڵکو کۆڵەکەیەکی توانایی و بەرگریی میللەتانی ئیسلامە بەرانبەر بە دوژمنان.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، دوژمنان، لە ترسی توانا و بەهێزیی هێزی دەریایی ئێمە تۆقیون، چونکە دەزانن هێزی دەریایی ئێران، ئێستا خاوەن پتر لە 3 هەزار کەشتیی و بەلەمی شەڕکەرە و لە کەنداوی فارسەوە تا دەریای عومان ئاوەکانی و باکوور، وڵات دەپارێزن و ڕێگە لەهەرجۆرە سەرچڵییەکی دوژمنان دەگرن.
دەشڵێت، هێزی دەریایی ئێران، دەبێتە بەشێک لە بەسیجی دەریایی جیهانی ئیسلامی و ئەودەم لە زەوی و دەریاوە شەڕی زایۆنییە منداڵکوژەکان دەکەین و لەناویان دەبەین.