دواین هەواڵ

جیهان‌

 4 رۆژ پێش ئێستا

وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس لە بۆردومانێکی ئیسرائیلدا لە جەبالیا كوژرا

هەرێم نیوز 

بزوتنەوەی حەماس كوژرانی وتەبێژی بزوتنەوەكەی لە بۆردومانێكی ئیسرائیلدا بۆسەر كامپی جەبالیا راگەیاند.

میدیای فەرمی بزوتنەوەی حەماس لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ عبدوللەتیف قانوع وتەبێژی بزوتنەوەكە لە بۆردومانێكی سوپای ئیسرائیلدا بۆسەر كەمپی ئاوارەكان لە ناوچەی جەبالیا لە باكوری غەززە كوژراوە.

ئاماژەی بەوەش كردووە، قانوع لە نێو خێمەكەی خۆی لە كامپی ئاوارەكان كراوەتە ئامانج، هەر لەو بۆردومانەدا شەش كەسی دیكەش كوژراون و چەندین كەس تریش برینداربوون.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە هەر لەم هەفتەدا دوو سەركردەی دیكەی باڵای حەماس لە دوو بۆردومانی جیاوازی ئیسرائیلدا لە غەززە كوژران.

هاوكات بزوتنەوەی حەماس رایگەیاندوە، لەدوای دەستپێكردنی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر غەززە لە 2023 ەوە تا وەكوئێستا  11 ئەندامی مەكتەبی سیاسی لە كۆی 20 ئەندام كوژراون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP