هەرێم نیوز
بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ده‌نگدان به پرۆژه‌ی یاسای به پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه و چه‌ند یاسایه‌كی دیکە كۆببێته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 26ی ئاداری 2025، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی بڵاو كرده‌وه.
به‌پێی كارنامه‌كه، بڕگه‌ی یه‌كه‌م تایبه‌ته به ده‌نگدان به پرۆژه‌ی یاسای به پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه و له لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكانی په‌رله‌مانه‌وه ئاماده كراوه.
بڕیار بوو شه‌وی رابردوو په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌نگدان به پرۆژه‌ی یاسای به پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه كۆببێته‌وه.