دواین هەواڵ

جیهان‌

 5 رۆژ پێش ئێستا

ئاژانسێک؛ مەرجەکانی ئەمریکا بۆ لابدنی سزاکانی سوریا ئاشکرا دەکات

هەرێم نیوز

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە، ئەمەریکا ئامادەیە بەشێک لە سزاکان سەر سووریا هەڵگرێت، بەو مەرجەی دڵنیابێت لەوەی کە کەسانی بیانی هیچ پۆستێکیان لە حکوومەتی نوێی سووریا پێنادرێت.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، لەزاری شەش سەرچاوەی ئاگادارەوە ڕایگەیاندووە، ئەمەریکا لیستی ئەو مەرجانەی خستووەتە بەردەم حکوومەتی نوێی سووریا، لە بەرانبەر کەمکردنەوەی بەشێک لە سزاکان. ئەمەریکا دەیەوێت دڵنیابێتەوە لەوەی کە کەسانی بیانی هیچ پۆستێکی باڵایان لە حکوومەتی وڵاتەکەدا پێنادرێت.

دوو سەرچاوە کە یەکێکیان بەرپرسێکی ئەمریکییە و ئەوی دیکەیان سەرچاوەیەکی سورییە، ڕایانگەیاندووە (ناتاشا فرانسیسکی) جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری شام و سووریا، لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا لە پەراوێزی کۆنفرانسی خێرخوازانی سووریا لە برۆکسل لە 18ی ئاداردا لیستی داواکارییەکانی گەیاندووەتە ئەسەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا.

ئەو سەرچاوانە لە نێو ئەو مەرجانەی ئەمریکا دایناوە، باس لە لەناوبردنی هەر چەکی کیمیاییەك دەكەن کە مابێتەوە لەلایەن سوریاوە، مەرجێكی دیكەش هاوکاریکردنە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا.

یەكێكی دیكە لە مەرجەكان دڵنیابوونە لەوەی چەکدارە بیانییەکان پۆستی سەرکردایەتی لە حکوومەتی سووریا وەرنەگرن.

ئەو سەرچاوەیە ڕایانگەیاندووە کە لە بەرامبەر جێبەجێکردنی هەموو داواکارییەکان، واشنتۆن یارمەتی لابردنی بەشێک لە سزاکان پێشکەش بە سووریا دەکات.

سەرچاوەکان لابردنی سزاكانیان دیاری نەکردووە کە پێشکەش دەکرێت و دەڵێن واشنتۆن هێڵێکی کاتیی دیاریکراوی بۆ جێبەجێکردنی ئەم مەرجانە نەخستووەتە ڕوو.

ئەمریکا لە مانگی یەکدا مۆڵەتی گشتیی شەش مانگی دەرکرد بۆ ئاسانکاریی ڕۆیشتنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ سووریا، بەڵام هێشتا چەندین سزای سیاسی و ئابووری لەسەر سووریا هەڵنەگیراون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP