دواین هەواڵ

عێراق‌

 6 رۆژ پێش ئێستا

عێراق؛ بەهۆی جەژنی رەمەزانەوە هەفتەیەک پشوو راگەیەنرا

هەرێم نیوز 

بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە درێژایی هەفتەی داهاتوو بکرێتە پشووی فەرمی.

ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی كۆبۆتەوە و بڕیاری لەسەر پشووی جەژنی ڕەمەزان داوە.

ڕاشیگەیاندووە، بەپێی بڕیارەكە تەواوی هەفتەی داهاتوو دەكرێتە پشووی فەرمی.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە خشتەی پشووەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان 3 ڕۆژ وەك پشووی فەرمی دیاری كراوە، بەڵام ساڵانی ڕابردوو حكومەتی هەرێم بەبۆنەی جەژنەوە هەفتەیەكی دەكردە پشوو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP