هەرێم نیوز
وەزیری دەرەوەی ئێران هاوتا عێراقییەکەی لە ناوەڕۆکی نامەکەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عەلی خامنەیی ئاگادار دەکاتەوە و جەختی لەوە کردەوە کە حکومەتی ئێران وەڵامی نامەکە دەداتەوە.
به‌گوێره‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، شه‌وی رابردو فوئاد حسێن جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه پێگه‌یشت.
له په‌یوه‌ندیه‌كه‌ی نێوان هه‌ردولا دوایین پێشهاته‌كانی غه‌ززه و لوبنان له پاشخانی پێشێلكردنی ئاگربه‌ست له‌لایه‌ن ئه‌و قه‌واره ئیسرائیلییه‌وه، جگه له هێرشه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن تاوتوێ كردوه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران نیگه‌رانی خۆی له‌م پێشهاتانه ده‌ربڕی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كورته‌یه‌كی له ناوه‌ڕۆكی په‌یامه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ هاوتا عێراقییه‌كه‌ی خسته‌ڕو كه ئه‌و په‌یامه ئاڕاسته‌ی سه‌ركردایه‌تی ئێران و به‌تایبه‌ت عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران كرابو، جه‌ختیشی كرده‌وه، حكومه‌تی ئێران وه‌ڵامی ئه‌و په‌یامه ده‌داته‌وه.
هه‌ر له په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌دا، په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات و پێویستی به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شیان تاوتوێ كرد.
لای خۆیه‌وه فوئاد حسێن نیگه‌رانی خۆی له په‌ره‌سه‌ندنی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه ده‌ربڕی و هه‌نگاوی پێداچونه‌وه‌ی به ناوه‌ڕۆكی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك ترامپ به‌رز نرخاند، جه‌ختی له‌سه‌ر هیوای خۆی كرد كه ئاڵوگۆڕی په‌یامه‌كان یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كان بۆ گفتوگۆ له نێوان هه‌ردولادا.
ئەمەش لە کاتێکدایە، هەفتەی ڕابردوو نێردەی ترەمپ لە كۆبوونەوەیەكدا لە ئەبوزەبی، نامەكەی ترەمپی گەیاندە محەممەد بن زاید، سەرۆكی دەوڵەتی ئیمارات و ڕۆژێک دواتر، ئەنوەر قەرقاش، ڕاوێژکاری دیپلۆماسی محەمەد بن زاید سەردانی تارانی كرد‌و نامەكەی ڕادەستی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران كرد.