هەرێم نیوز
وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق رایگەیاند، ئه‌مساڵ به به‌راورد به ساڵانی پێشوو، وشكه‌ساڵی له وڵات‌دا تاڕاده‌یه‌ك زیاتره.
ئەمڕۆ دووشەممە، عه‌ون زیاب وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق له لێدوانێکدا رایگه‌یاند، "ئه‌مساڵ تاڕاده‌یه‌ك وشكه‌ساڵی زیاتره به‌راورد به‌و ساڵه وشكه‌ساڵیانه‌ی وڵاته‌كه به‌خۆیه‌وه بینیوه"، هیوای خۆی ده‌ربڕی كه "باشتر بێت له ساڵانی ڕابردوو، دەشڵێت ئەوە به‌نده به شێوازی پاراستنی ئه‌و بڕه ئاوه‌ی كه له كشتوكاڵدا به‌كارده‌هێنرێت".
ئەوەشی خستەڕوو، "هاوكارییه‌كی به‌رچاو له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ هه‌یه له گۆڕینی شێوازه‌كانی ئاودێری له ئێستادا، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆر ئامێری ئاودێری مۆدێرن هاورده‌كراو كراون، ئاودێری هێڵی سپرینكلێر هه‌یه، جگه له‌وه‌ش وه‌زاره‌تی كشتوكاڵیش به‌ره‌و ئه‌م ئاراسته‌یه هه‌نگاو ده‌نێت".
ڕوونیشیکردەوە، "هیوادارین كه بواره‌كانی گۆڕینی شێوازه‌كانی ئاودێری فراوانتر بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی ئاو، به‌مشێوه‌یه‌ش بڕی به‌رده‌ست وه‌ك خۆی ده‌پارێزرێت، سه‌قامگیری كشتوكاڵی مسۆگه‌ر بكرێت، پێداویستییه‌كانی ئاوی مرۆڤ دابین بكرێت".