دواین هەواڵ

پەیامی ئە|

عێراق‌

 پێش 1 هەفتە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە

هەرێم نیوز 

بەپێی خشتەی دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراق، بڕیارە كاتژمێر ٨ـی  ئەمشەو پەرلەمان كۆببێتەوە، لە بڕگەی یەكەمی دانیشتنەكەدا دەنگ لەسەر هەموواری یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازیی لە كەرتی تایبەت و گشتی دەدرێت، هەروەها خوێندنەوەی یەكەم بۆ یاسای حەشدی شەعبی دەكرێت.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئەمشەو و كارنامەكەی، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە، بڕیارە كاتژمێر ٨ـی ئەمشەو پەرلەمانی عێراق كۆببێتەوە، لە كۆبوونەوەكەدا ڕاپۆرتی لیژنەی كاتی پەرلەمان بۆ بەدواداچوون بۆ پاراستنی موڵك و ماڵی دەوڵەت دەخوێنرێتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، هەر لە كۆبوونەوەكەدا دەنگ لەسەر هەموواری یاسای بەرهەمهێنانی پیشەسازی لە كەرتی تایبەت و گشتی دەدرێت، هەروەها خوێندنەوەی یەكەم بۆ یاسای حەشدی شەعبی دەكرێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای لێخۆشبوونی ڤیزا بۆ هاوڵاتییانی عێراق و قوبرس دەردەكرێت، بڕیارە دانیشتنەكە كاتژمێر ٨ـی شەو دەستپێبكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، پەرلەمانی عێراق نزیكەی دوو مانگە هیچ كۆبوونەوەیەكی ئەنجام نەداوە. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP