هەرێم نیوز
سەرۆك وەزیرانی عێراق، واژۆی گرێبەستی دامەزراندنی شاری پزیشكی لە پارێزگای زیقار لەگەڵ كۆمپانیای چینی (CSCEC) كرد، كە بە یەكێك لە گەورەترین گرێبەستەكان لە كەرتی پزیشكی و چاودێری تەندروستی دادەنرێت.
ئەمڕۆ شەممە 22ی 3ی 2025، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، جێبەجێكردنی چاكسازییەكان لە كەرتی تەندروستی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری پزیشكی و چارەسەری بۆ هاوڵاتیان دووپاتدەكینەوە، لەو چوارچێوەیەشدا پرۆژەی شاری پزیشكی لە زیقاركە لە 13 دامەزراوەی پزیشكی سەربەخۆ لەخۆدەگرێت دروستدەكەین.
ئاماژەی بەوەشكردووە، پرۆژەكە حەوت نەخۆشخانە بە توانای (٧٠٠) قەرەوێڵەو نەخۆشخانەیەكی سەرەكی بە ٢٠٠ قەرەوێڵە، نەخۆشخانەیەكی تایبەتمەند بۆ منداڵان بە ١٠٠ قەرەوێڵە، نەخۆشخانەیەكی تایبەتمەند بۆ ئافرەتان بە ١٠٠ قەرەوێڵە، سەنتەری نەخۆشیەكانی خوێن و چارەسەری وەرەم بە ١٠٠ قەرەوێڵە لەخۆدەگرێت.
هەر لەو شارە پزیشكییەدا نەخۆشخانەیەكی تایبەتمەند بۆ پزیشكی ناوخۆیی و سیستەمی هەرسكردن بە ١٠٠ قەرەوێڵە نەخۆشخانەی ncy بە ٥٠ قەرەوێڵە، لەگەڵ كۆمەڵگەیەكی كلینیكەكانی راوێژكاری، سەنتەری تایبەتمەند، بینا بۆ پزیشكی دادوەری، لێكۆڵینەوە و توێژینەوە، بانكی خوێن، و ماڵی پزیشكان جێبەجێدەكرێت.