دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 5 رۆژ پێش ئێستا

بیست و سێ هەزاریان گەڕێنراونەتەوە، "کێ شوێنەوارە دێرینەکانى عێراقى دزیوە"؟

هەرێم نیوز

شوێنەوارەکان بەشێکى دانەبڕاوی مێژووى هەموو میللەت و نەتەوەو وڵاتێکە، رووى راستەقینەى سەردەمانێک نیشان دەدات بۆ نەوەى نوێ کە شارەزاییەکی ئەوتۆیان نییە، جگە لەوەى شارەزایان و شوێنەوارناس و پسپۆڕانى بوارەکە گرنگن، ئەوەى شارەزایان باسیدەکەن ئەوەیە لە دواى پرۆسەى ئازادی عێراق لە 2003 بەهۆی گۆڕانکارییەکان و بوونى هێزى هاوپەیمانان نەتوانرا رێگریی بکرێت لە بردنە دەرەوەی شوێنەوارەکان .

بەگوێرەى بەیاننامەیەکى ئەنجومەنی باڵای دادوەریی، عێراق توانیویەتى تا ئێستا 23 هەزار شوێنەواری زێرینى مێژوویی گرنگ بگەڕێنێتەوە وڵاتەکەى،  لە بەیاننامەکەى ئەنجومەنى دادوەریدا هاتووە بەهۆی هەژاریی ، یێکاریی، خراپی بەڕێوەبردنى شوێنەوارەکان، کەمی و خراپی چاودێریی و هاوکاریی نەکردنى نێو دەوڵەتى بۆ کەمکردنەوەى دیاردەکە، دەستکاریکردنى شوێنەوارەکان و بردنە دەرەوەیان لە عێراق بەردەوامی هەیە، گوتیشى عێراق توانیویەتى لە رێگەى رێککەوتن و سکاڵای یاسایی و پەیوەندییەکانیەوە ژمارەیەکی زۆر لە شوێنەوارەکانى لە ئەوروپا و ئەمریکاوە بگەڕێنێتەوە کە لە 2003 بەدواوە بەشێوەیەکى نایاسایی براونەتە دەورە، ئاماژەشى بە ناوى هەندێک لە وڵاتان کردووە ، لەوانەش فەرەنسا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، ئەمریکا و چەند وڵاتێکى دیکە و گوتیشى پۆلیسى نێودەوڵەتى و یونسکۆ هاوکارییان کردوون لەو بوارەدا.

نەبیل کەریم دادوەر لە ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق بە رۆژنامەکەى راگەیاندووە بەگوێرەى مادەى 40 لە یاساى شوێنەوارى عێراق ژمارە 55ـى ساڵی 2002 سزاى یاسایی توندى ئەو کەسانە دەدرێت کە شوێنەوار دەدزن، یان دەستکارییان دەکەن زیندانى دەکرێن بە ماوەیەک کە لە حەوت ساڵ کەمتر و لە 15 ساڵ زیاتر نەبێت لەگەڵ پێبژاردنى دارایی کە بڕەکەى شەش ئەوەندەى بەهاى پارچە شوێنەوارییەکەیە لەکاتێکدا نەتوانێت بیگەڕێنێتەوە لەگەڵ کۆمەڵێک سزاى دیکەدا کە لە زیندانى هەمیشەییەوە دەیگرێتەوە تا سێدارەش.

نەبیل کەریم باسى لە رۆڵی ئەنجوومەنى دادوەریی کردووە لە گەڕاندنەوە و پاراستنى شوێنەوارە دێرینەکاندا و ئاماژەى بەوەشکردووە لە ساڵی 2021 دا لەڕێگەى داوایەکی یاسییەوە تابلۆی گەلگامش یان لە ئەمریکاوە گەڕاندووەتەوە کە فرۆشرابوو بە مۆزەخانەى واشنتن  لەگەڵ 17 پارچە شوێنەواریی تردا و پرۆسەکەش بەردەوامە، ئەو دادوەرە داواى لە پۆلیسی ئەنتەرپوول کردووە کە رێگریی بکات لە فرۆشتنى شوێنەوارە دزراوەکانى عێراق لە بازاڕە جیهانییەکاندا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP