هەرێم نیوز
شەوی رابردوو هێزە ئەمنییەکان لە سلێمانی هەڵیانکوتایە سەر ماڵی سێ رۆژنامەنوس و دەستگیریان کردون و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە بارەی چارەنوسیان رانەگەیەندراوە.
درەنگانی شەوی رابردو، لە سلێمانی هێزێكی ئەمنی چونەتە سەر ماڵی هەریەكە لە رۆژنامەنوسان نەبەز شێخانی، بەشدار بازیانی و دانا ساڵح و زەردەشت حەمەسالح دەستگیریان كردون.
نەبەز شێخانی لە پێگەی تودەی نیوز سەربە رەوتی هەڵوێست كاردەكات و هاوكات لەگەڵ دو رۆژنامەنوسەكەی دیكە لە پێگەی میدیا٢١ كاردەكەن، دانا ساڵحیش مامۆستای زانكۆی سلێمانیە.
بە گوێرەی زانیاریەکان هێزە ئەمنییەكە نزیكەی کاتژمێر یەکی شەو هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵی رۆژنامەنوسەكە و پێیان وتوە لەگەڵیان بڕوات بۆ لێكۆڵینەوە دوای نیو کاتژمێر دەیگەڕێننەوە، بەڵام تاوەكو ئێستا چارەنوسی نادیارە.
هێزە ئەمنییەكە مۆبایل و كەرەستە رۆژنامەوانییەكانی رۆژنامەنوسەكەشیان لەگەڵ خۆیاندا بردوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژنامەنوس بەشدار بازیانی لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا جارێكی دیكە دەستگیر كرابوو.