هەرێم نیوز
جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی یه‌كسانی و دیموكراسی گه‌لان (ده‌م پارتی) له په‌رله‌مانی توركیا رایدەگەیەنێت، پێشوازی له بڕیاری ئاگربه‌ستی په‌كه‌كه ده‌كه‌ن و پێویسته په‌رله‌مانی توركیاش به خێرایی هه‌نگاو بنێت و به‌رپرسیارێتی دۆخه‌كه بگرێته ئه‌ستۆ".
گولستان كڵچ جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی یه‌كسانی و دیموكراسی گه‌لان، له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند، په‌یامه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌كه‌كه بۆ بانگه‌وازه‌كه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان هه‌نگاوێكی مێژویی و گرنگه، ئاماژه‌یه‌كی ڕون و ئاشكرایه كه به خێرایی په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان جێبه‌جێده‌كه‌ن.
ئاماژەی بەوەشدا، هەرچەندە ئەم بانگەوازە لە بنەڕەتدا چەکداماڵین و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە لەخۆدەگرێت، بەڵام شتێکی دیکەش دەڵێت. کە بانگەوازێکە بۆ دیموکراسیکردنی دەوڵەت، بۆ ئەوەی دەوڵەت هەستیار بێت بەرامبەر بە دیموکراسی، بۆ ئەوەی دەوڵەت سیستەمێکی دیموکراسی دابمەزرێنێت کە هەموو گەلان و هەموو بیروباوەڕەکان و هەموو پێکهاتەکانی نیشتەجێی وڵات لەخۆ بگرێت.
وتیشی، ئێستا کاتی هاتووە پەرلەمان بە گوێرەی ئەو دەسەڵات و بەرپرسیارێتییەی هەیەتی، بە ڕۆڵی ئەرێنی خۆی بۆ سەرخستنی پرۆسەکە هەڵسێت و هەنگاوی خێرا و پێویست بۆ جێبەجێکردنی پرۆسەکە و سەرخسینی ئاشتی بگرێتەبەر.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 1ی 3ی 2025، کۆمیتەی جێبەجێکاری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) پابەندبوونی خۆی بە جێبەجێکردنی ناوەرۆکی پەیامەکەی عەبدوڵلا ئۆجەلان بۆ ئاگربەستی ڕاگەیاند و بۆ بەستنی کۆنگرەی خۆ هەڵوەشاندنەوەش داوای ئازادکردنی ئۆجەلان دەکەن بۆ ئەوەی سەرپەرشتی کۆنگرەکە بکات.