هەرێم نیوز
شەوی ڕابردوو لەکاتژمێری یەک هێزێکی ئەمنی دەمامکدار دەچنە سەرماڵی سێ رۆژنامەنوسی میدیا 21 و هەرسێکیان دەستگیر دەکەن.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەڕووداوەکە بەهەرێم نیوزی ڕاگەیاند، هەرسێ رۆژنامەنوسی میدیا 21 (بەشدار بازیانی، دانا ساڵح، نەبەز شێخانی و زەردەشت حەمەسالح) بەماددەی 433 لەیاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراون، کەئەم مادەیە پەیوەندی بەناوزڕاندنەوە هەیە.
ئەوەش لەکاتێکدایە بەپێی مادەی 8 لەیاسای ژمارە35ی ساڵی 2007 کەبەیاسایی کاری رۆژنامەنوسی ناسراوە، نابێ رۆژنامەنوس دەستگیربکرێت.
مادەی 433 لە یاسای سزادانی عێراقی بڕگەی یەکەم تایبەتە بە تۆمەت هەڵبەستن ئەگەر هەر کەسێک هەستێت بە دروستکردنی تۆمەتێک یان روداوێکی دیاریکراو بداتە پاڵ کەسێک بە یەکێک لەو ڕێگایانەی کە ئاشکراببێت و وە ئەمە ببێتە هۆکاری ئەوەی کە ئەو کەسە سزابدرێت یان لە لایەن خەڵکەوە سوکایەتی پێبکرێت ئەوە ئەو کەسەی کە تۆمەتەکەی هەڵبەستوە سزادەدرێت بە بەندکردن یان پێبژاردنوە ئەگەر تۆمەتەکەی لە ڕێگەی یەکێک لە ڕێگەکانی ڕاگەیاندنەوە ئەنجامدابێت ئەوە بە بارودۆخێکی توند سزادەدرێت.
المادة 433 من قانون العقوبات العراقي).
القذف هو اسناد واقعة معينة الى الغير باحدى طرق العلانية من شأنها لو صحت ان توجب عقاب من اسندت اليه او احتقاره عند اهل وطنه. ويعاقب من قذف غيره بالحبس وبالغرامة او باحدى هاتين العقوبتين
میدیا 21 چەند رۆژێکە دەستی بەوەشاندن کردووە و چەند ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە لەسەر گەندەڵی و کاری نایاسایی.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بە گوێرەی زانیاریەکان هێزە ئەمنییەكە نزیكەی کاتژمێر یەکی شەو هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵی رۆژنامەنوسان و پێیان وتون لەگەڵیان بڕۆن بۆ لێكۆڵینەوە دوای نیو کاتژمێر دەیگەڕێننەوە، بەڵام تاوەكو ئێستا چارەنوسی نادیارە.
هێزە ئەمنییەكە مۆبایل و كەرەستە رۆژنامەوانییەكانی رۆژنامەنوسەكەشیان لەگەڵ خۆیاندا بردوە.
هاوکات، رۆژنامەنوس بەشدار بازیانی لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا جارێكی دیكە دەستگیر كرابوو.