هەرێم نیوز
وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدڕاڵی ئه‌مڕۆ شه‌ممه بانگهێشتی كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی نه‌وتی له ژێر چه‌تری "ئاپیكۆر" و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم، بۆ به‌شداریكردن له كۆبونه‌وه‌یه‌ك له به‌غدا.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدڕاڵی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئامانجی كۆبونه‌وه‌كه تاوتوێكردنی بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به گرێبه‌سته ئه‌نجامدراوه‌كانه، له هه‌وڵێكدا بۆ گه‌یشتن به‌و لێكتێگه‌یشتنانه‌ی كه به‌شدارن له په‌ره‌پێدانی كێڵگه نه‌وتییه‌كان به پێی باشترین بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و به شێوه‌یه‌ك كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی بكات.
وونیشیکردەوە، وەزارەت بانگێشتى ئاڕاستەى وەزارەتى سامانە سروشتییەکان لە هەرێم کردووە بۆ ئامادەبوون لە بەغداد رۆژى سێشەممەى داهاتوو بەمەبەستى هەڵسەنگاندن و گفتوگۆى پرسە پەیوەندیدارەکان بە گرێبەستەکان بۆ گەیشتنە لێکتێگەیشتنێک لە خزمەت پەرەپێدانى کێڵگە نەوتییەکان بە باشترین رێوشوێنە جیهانییەکان و بەجۆرێک ببێتەمایەى خزمەت بە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان.
ئەمە لەکاتێکدایە تا ئێستا هەناردەی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە دەستی پێنەکردووەتەوە و هەوڵەکانیش تا ئێستا بەردەوامن بۆ دەستپێکردنەوەکە لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە.
دوێنێ هەینی، هەشت کۆمپانیای نێودەوڵەتی نەوت کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن ڕایانگەیاند، هەناردەکردنەوەی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە دەست پێ ناکەنەوە، سەرەڕای ئەوەی بەغدا ڕایگەیاندبوو بەم زووانە هەناردەکردنەوە نەوت دەست پێ دەکاتەوە.
کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان 'ئەپیکور' کە نوێنەرایەتی 60%ی بەرهەمی نەوتی هەرێم دەکات، ڕایگەیاند "هیچ پەیوەندییەکی فەرمیان بۆ ڕوونکردنەوەی ڕێککەوتنە بازرگانییەکان و گەرەنتی پارەدان بۆ هەناردەکردنی نەوتی ڕابردوو و داهاتوو پێ نەگەیشتووە."
مایڵز کاگینز، گوتەبێژی ئەپیکور دەڵێت: بۆ ئەوەی ڕوون بێت، کۆمپانیاکانی ئەندام لە ئەپیکور، ئەمڕۆ دەست بە هەناردەکردنی نەوت ناکەنەوە.
کۆمپانیا ئەندامەکان لە ئەپیکور بریتین لە، لە کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن پترۆلیۆم، دی ئێن ئۆ، گەنەل ئینێرجی و شاماران پترۆلیۆم.
هەر دوێنێ، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاندبوو، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە دەست پێ دەکاتەوە.