دواین هەواڵ

کلتور‌

 پێش 2 هەفتە

دراماکانی شەوانی ڕەمەزان

سدیق عەزیز

ئێمە قسەمان لەسەر دراماکان نیە، چونکە نەبینراون، بەلکو قسەکردەنە لەسەر زەمەنی نمایشی دراماکان لە ڕەمەزاندا.

دراماکانی ڕەمەزان جۆرە مونافەسەیەکی نێوان کە ناڵە تەلەفزیۆنیەکان، کە دەبێت هەر کەناڵێک درامایەکی خۆی هەبێت، بەتایبەتی کە نالە حیزبیەکان. کاتی نمایشی دراماکان لەیەک کاتدان، کە ئەمەش بینەران دەکاتە چەند بەش و گروپێک، بەدڵنیای بینەری حیزبێک سەیری درامای کەناڵەکەی خۆیدەکات.

ئەگەر کاتی نمایشەکان جیاوازیش بێت، بینەرێک توانایی ئەوەی لە کوێ بوو بە شەوێک سێ دراماببینێت، ئەی کەی بچێت بۆ تەراویح و کە پارشێوبکات.

دراماکانی ڕەمەزان هەم عەقلی سینارست قفڵ دەکات هەم عقلی دەرهێنەر لەبەر ئەوە ژمارەی زینجیرەکان دەبێت بە قەدەر ڕۆژەکانی ڕەمەزان بێت، سی رۆژ سی حەلقە، شەوانە کاتی دیمەنەکان دیاری کراوە کە دەبێت چەند دەقیقەبێت، بۆ ئەم مەبەستە یان دەکەونە سەرو گوێلاکی دیمەنەکان بۆ کورتکردنەوەیان، یان بابەتی بێ تام و درێژدادڕی بۆ درێژکردنەوەی دیمەنەکان تا دروست ئەو چەند دەقەیە دەرچێت کە بۆیان دیاری کراوە.

ئەمانە هەمووی لە زەرەری درامای کوردی و بینەری کوردە، چ لەڕووی چەندایەتی و چ لە ڕووی چۆنایەتی و کۆلیتێتئ دراماکانەوە. هیوای سەرکەوتن بۆ دراماکان و دەست خۆشی لە بەشداران.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP