دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 پێش 1 هەفتە

پێویستە‌ چ كاتێك سە‌ردانی پزیشكی ددان بكە‌یت؟

ئەلەند ئەکرەم 
برینێك كە‌ چاك نابێتە‌وە‌: ئە‌و برینانە‌ی كە‌ لە‌ ناو دە‌م دروست دە‌بن، كاریگە‌ریان دە‌بێت لە‌سە‌ر ددانە‌كان و پووك، جگە‌ لە‌وە‌، برینێك كە‌ چاك نابێتە‌وە‌، ڕە‌نگە‌ نیشانە‌ی توش بوون بە‌ شە‌كرە‌ بێت، چونكە‌ برین لە‌ نە‌خۆشی شە‌كرە‌دا درە‌نگتر چاك دە‌بێتە‌وە‌.
ھە‌ندێك لە‌ برینە‌كان دە‌توانێت نیشانە‌ی توشبوون بە‌ نە‌خۆشی شێرپە‌نجە‌ی ناو دە‌م بێت، ئە‌گە‌ر برینە‌كان  ئازاری گوێ، گڕی دە‌نگ، سڕی زمان یان قوڕگ، ئاوسانی كاكیلە‌ یان سە‌ختی جوڵاندنی كاكیلە‌كان و زمان ی لە‌گە‌ڵ بوو، سە‌ردانی پزیشكی ددان بكە‌.
  بۆنی ناخۆشی دە‌م: ھە‌ندێكجار بۆنی ناخۆشی دە‌م نیشانە‌ی پاشماوە‌ی خۆراكە‌ لە‌نێوان ددانە‌كاندا، بە‌ڵام بۆنی ناخۆشی دە‌م زۆربە‌ی كات بە‌ھۆی ڕزینی دانە‌كانە‌وە‌یە‌، نە‌‌خۆشی دە‌م، توتن و تە‌ماكۆ، خاوێن ڕانگرتنی دە‌م، ھە‌وكردنی دە‌م، یان بە‌ھۆی قوڕگ و لوتە‌وە‌یە‌.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP