هەرێم نیوز
ئومێد خۆشناو ڕایگەیاند، هیچ هۆکارێک نییە لە هەولێر بیکەینە پشوو.
یەکشەممە 23ـی شوباتی 2025، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکدا ڕاگەیاند، سبەی لە دام و دەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ناوەندەکانی خوێندن دەوام ئاساییە، دەشڵێت: هیچ هۆکارێک نابینین بۆ ئەوەی پشوو ڕابگەیەنین.
ئەو لێدوانەی پارێزگای هەولێر لە کاتێکدایە، شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و پێشبینی دەکرێت تاکوو ڕۆژی دووشەممە کاریگەریی شەپۆلەکە لەسەر هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت، لە زۆرێک لە ناوچەکانی کوردستان بۆ ناوەندەکانی خوێندن و دامەزراوەکانی حکوومەت کرایە پشووی فەرمی.