دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

نرخی عومرە دوو هێندە بەرزبۆوە

هەرێم نیوز 

نرخی عومرە لەهەرێمی کوردستان بەهۆی مانگی ڕەمەزانەوە بۆ نزیکەی دوو هێندە بەرزبۆوە.

کاروان ستوونی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، بەمیدیای پارتی ڕاگەیاندووە، بەهۆی هاتنی مانگی ڕەمەزان نرخی عومرە گۆڕانکاری بەسەردادێت و لە مانگی رەمەزاندا لە هەموو جیهانەوە خەڵک بۆ عومرە دەچنە سعودیە، بۆیە هەموو نرخێک لەو وڵاتە بەرزدەبێتەوە، لە هەرێمی کورستانیش خواستی زۆر لەسەر عومرە لە رەمەزاندا هەیە، ئەوەش هۆکارێکی بەرزبوونەوەی نرخە.

ئاماژەی بەوەشداوە، هەرکەسێک هەستی کرد کۆمپانیایەک مافی خواردووە، ئاگاداریان بکاتەوە بۆ ئەوەی مافەکەی بۆ وەرگرنەوە، و هەر لە پەیجەکەیانەوە ئاگاداریان بکاتەوە، بەدڵنیاییەوە بەدواداچوون بۆ داواکەی دەکرێت.

کاروان ستونی وتیشی، دوای ڕەمەزان نرخەکان دادەبەزن و وەک پێشتریان لێدێتەوە، بۆیە هەرکەسێک گەر نەخۆشە دەتوانن دوای مانگی رەمەزان گەشتی عومرە بکەن، چونکە ئەو کاتە نرخەکەی ئاسایی دەبێتەوە و دادەبەزێت و قەرەباڵغیش نابێت.

مانگی ڕابردوو نرخی گەشتی عومرە لە هەرێم بەشێوەی ئاسمانی 850 دۆلاربوو و بە ڕێگای وشکانیش 400 دۆلاربووە بۆ 10 ڕۆژ، بەڵام ئێستا نرخی گەشتی عومرە بە ڕێگای ئاسمانی بۆتە 1600 دۆلار و بەڕێگەی وشکانی بۆتە 900 دۆلار، ئەم نرخانە بۆ گەشتی عومرەی 10ڕۆژی کۆتایی مانگی ڕەمەزانە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP