دواین هەواڵ

کوردستان‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

گەشتی ئاسمانی نێوان هەرێم و یۆنان دەستی یێکرد

هەرێم نیوز

کاتژمێر 4ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی 2ی 2025، گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان فڕۆکەخانەکانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و فڕۆکەخانەی ئەسینا دەستی پێ کرد.

ئەمڕۆ یەكشەممە، یەكەمین گەشتی ئاسمانی لە نێوان یۆنان و هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد و فڕۆكەیەك لە فڕۆكەخانەی ئەسیناوە گەیشتە فڕۆكەخانەی نێودوڵەتیی هەولێر و دواتریش فڕۆكەیەك بە 98 سەرنشینەوە لە هەولێر بەرەو ئەسینا بەڕێ كەوت.

لەمبارەیەوە ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر رای گەیاندووە كە هەفتانە دوو گەشتی ئاسمانی لە نێوان هەردوو فڕۆكەخانە دەكرێت.
لە هەموو فڕۆكەخانەكانی دونیادا نەریتێك هەیە كە كاتێك یەكەمین فڕۆكە لە وڵاتێكەوە دەگاتە فڕۆكەخانەیەك، ئاوی پێدا دەكرێت، بۆیە لە فڕۆكەخانەی هەولێریش ئەو فڕۆكەیە ئاوپڕژێن كرا كە لە ئەسیناوە هاتبوو.

تا ئێستا هەرێمی کوردستان گەشتی ڕاستەوخۆی بۆ 21 وڵات هەیە، ئەسینا نزیکترین پایتەختی ئەورووپایە لە هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ یەکشەممە بە فەرمی گەشتی ئاسمانییەکانی بۆ هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP