دواین هەواڵ

وەرزش‌

 21/02/2025

مانچستەر سیتی لاری نییە لە ڕۆیشتنی گواردیۆلا لە یانەکە

هەرێم نیوز

ڕۆژنامەی تەلەگرافی ئینگلیزی بڵاویکردەوە، لەگەڵ خراپی دۆخی یانەی مەنچستەر سیتی، گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەکە پابەندە بە ڕاستکردنەوەی دۆخەکە لە مان سیتی، بەڵام ئەگەر خۆیشی داوای رۆیشتن بکات ئەوا کارگێڕی یانەکە رێگرنابن لە بەردەمیدا.

پێپ گواردیۆلا لە ساڵی 2016ەوە پۆستی راهێنەرایەتەی مانچستەر سیتی وەرگرتووە و لەگەڵ ئەم یانەیە چەندین نازناوی گرنگی بەدەستهێناوە، لەوانە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

بەڵام ئەمساڵ یانەکە لە ژێر ڕاهێنەرایەتی گواردیۆلا ئاستی دابەزیوە و دواینجاریش بەرامبەر یانەی ڕیاڵ مەدرید لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کرایە دەرەوە.

یانەی مانچستەر سیتی لە پرێمەرلیگیش یەکێک نییە لە رکابەرەکان بۆ بردنەوەی نازناوەکە و بە جیاوازیی 17 خاڵ لەگەڵ لیڤەرپوولی پێشەنگ، لە پلەی چوارەم دێت. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP