دواین هەواڵ

کوردستان‌

 19/02/2025

هەسەدە؛ رەنگە وەك هێزێك بچینە ناو سوپای سوریاوە

هەرێم نیوز

رۆژنامەی (الشرق الاوسط) لە راپۆرتێکدا بڵاویکردۆتەوە، سەرچاوە نزیکەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێن، ڕاگەیاندنی سەرکردایەتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەبارەی تێکەڵکردنی دامەزراوە سەربازی و ئەمنییەکانی لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی ئیدارەی خۆسەر، وەک ئامادەکارییەک بۆ چوونە ناو پێکهاتەی سوپای سوریا، کە هەنگاوێکی جدییە بەرەو دانوستانی راستەقینە لەگەڵ دیمەشق.

ئەبو عومەر ئیدلیبی، سەركردە لە هێزەکانی سوریای دیموكرات بە رۆژنامەكەی راگەیاندووە: لە کۆبونەوەکەدا بڕیاریانداوە "هەسەدە" وەك هێزێك بەشێک دەبێت لە وەزارەتی بەرگری حکومەتی دیمەشق، دەشكرێت لە چوارچێوەی فەیلەق یان فەرماندەیی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی وەزارەتەکەدا بێت و گفتوگۆکان هێشتا لە قۆناغی سەرەتادایە.
پرسی کێڵگە نەوتی و غازییەکانی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا، بەشێک نییە لە گفتوگۆکان لەم قۆناغەدا، رەنگە لە خولەکانی داهاتوودا باسی لێبکرێت.

راشیگەیاندوە، لیژنەی هاوبەش لە هەموو لایەنەکان پێکهێنراوە بۆ داڕشتنی پلان و میکانیزمی جێبەجێکردن بۆ دڵنیابون لە جێبەجێکردنی بڕگەکان بەشێوەیەكی کاریگەر.
هەوڵەکان بەردەوامن بۆ ئامادەکردنی زەمینەیەکی گونجاو بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی سوریا.

ئەو بەرپرسە وتوشیەتی، گفتوگۆی جدی و ئامانجدار باشترین ڕێگایە بۆ گەیشتن بە چارەسەرەکان کە بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی بەدیبهێنێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP