هەرێم نیوز
وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت،"بەداخەوە دوای 11 ساڵ، تا ئێستا حکوومەتی عێراق ژمارەیەکی زۆری گۆڕی بەکۆمەڵی ھەڵنەداوەتەوە، ڕوفاتی 500 کەسیش لە بەغدا ماوە، دەشڵێت، ھێشتا پشکنینان بۆ نەکراوە بۆ ئەوەی ڕادەستی کەسوکاریان بکرێنەوە.
د.ڤیان دەخیل، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، بە میدیا فەرمی پارتی راگەیاندووە، "لە سەرەتای جینۆسایدی کوردانی ئێزدی لە شنگال لەسەر دەستی داعش لە ساڵی 2014 تا ئێستا 93 گۆڕی بەکۆمەڵ لە شنگال دۆزراونەتەوە، بەڵام ئەوە ١١ ساڵە تەنیا ٦٨ گۆڕ ھەڵدراونەتەوە و ڕوفاتی 274 کەس لە قوربانیان ڕادەستی کەسوکاریان کراونەتەوە."
د.ڤیان دەخیل وتیشی "بەداخەوە تا ئێستا ڕوفاتی 500 کەسی دیکەی کوردی ئێزدی لە پزیشکی دادی بەغدان بۆ وەرگرتنی پشکنینی دی ئێن ئەی، بەڵام حکوومەتی عێراق ھەنگاوی جیددی بۆ یەکلاکردنەواین و بۆ ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانیش نەناوە.