دواین هەواڵ

کوردستان‌

 04/08/2025

چوار گەنجی بەردەڕەش پێکەوە خنکان

هەرێم نیوز

بەیانی ئەمرۆ لەسەر رووباری خازر لە نزیک گوندی قایماوای سەر بە قەزای بەردەڕەش چوار گەنجی هاورێ و کەسوکاری یەکتر بۆ مەبەستی خواردنی تێشتی بەیانیان چووبوون بۆ سەر رووباری خازر و لەوێش خنکان.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی ئاکرێ، ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، کاتژمێر 7:00ـی بەیانی چوار گەنج لەکاتی مەلەکردندا لە گوندی قایماوە خنکاون.

ئاماژەی بەوەشكرد، گەنجەكان دانیشتوی بەردەڕەشی بچوکن، ناوەكانیان؛ ئەسمامە محەممەد عەزیز لەدایکبوی 2003، مەحمود جەمال عەبدولواحید لەدایکبوی 2004، بیلال کەمال مستەفا لەدایکبوی 2007 و محەمەد کەمال مستەفا لەدایكبوی 2008ـن. 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی ئاکرێ، تەرمی ئەو چوار گەنجە دەرهێندراوەتەوە و  ئێستا گواستراوەنەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئاکرێ.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP