هەرێم نیوز
حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند سەرۆکوەزیران سەردانی ئەمریکای نەکردووە و ئەو هەواڵانی بڵاوکراونەتەوە دوورن لە ڕاستییەوە.
ڕاگەیاندنی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: چەند ڕۆژێکە هەندێک میدیای نابەرپرس بە مەرامی تایبەت، هەواڵی سەردانی سەرۆکوەزیرانیان بۆ ئەمریکا و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتە بڵاو کردۆتەوە کە دوورە لە ڕاستی و هیچ بنەمایەکی نیە.
دەشڵێت: هیوادارین راگەیاندن پشت بە سەرچاوەی فەرمی ببەستێت نەک ئامانجی چەواشەکردنی ڕای گشتی بێت.