هەرێم نیوز
حەییان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق: ڕیککەوتن کراوە 80 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لە هەرێمی کوردستان وەربگیرێت و ئەمڕۆ یان سبەی هەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێدەکاتەوە
حه‌یان عه‌بدلوغه‌نى، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ڕێككه‌وتین بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وت، گوتیشی: "ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌تى نه‌وتى و حكوومه‌تى عێراقی فیدڕاڵ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستاندا ڕێككه‌وتین كه نه‌وتى به‌رهه‌منهێنراو وه‌ربگرین دواى ئه‌وه‌ى 50 هه‌زار به‌رمیل بۆ به‌كارهێنانى ناوخۆى لێده‌رده‌كرێت".
هه‌روه‌ها وتیشی: "دوێنێ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان له په‌یوه‌نیدا بووین، جه‌ختیان كرده‌وه كه به‌رهه‌مهێنان گه‌یشتووه‌ته نزیك 130 هه‌زار به‌رمیل ڕۆژانه، بۆیه سه‌ره‌تا 80 هه‌زار وه‌رده‌گرین و له كۆگاكان عه‌مباریان ده‌كه‌ین و دواتر هه‌نارده ده‌كرێن، هه‌روه‌ها 50 هه‌زاریش بۆ ناوخۆ".
به‌پێی زانیارییه‌كانى وه‌زیری نه‌وت، له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتوونه‌ته قۆناغی كۆتایی، گوتیشی: "به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى هه‌رێمی كوردستان به‌هۆى هێرشه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كان، كه‌م بووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مڕۆ و سبه‌ى هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وت ده‌ست پێده‌كاته‌وه و وه‌ك ده‌زانن ئێمه له‌سه‌ر 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕێككه‌وتووین".
ئه‌مڕۆ به‌مه‌به‌ستى كردنه‌وه‌ى پرۆژه‌یه‌كی نه‌وتى، وه‌زیری نه‌وتى عێراق گه‌یشته پارێزگاى كه‌ركووك.