دواین هەواڵ

کوردستان‌

 16 کاتژمێر پێش ئێستا

کۆمسیۆن: نابێت لە ئێستاوە ژمارەی لیست و کاندیدەکان بەمەبەستی بانگەشە بڵاوبكرێنەوە

هەرێم نیوز 

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ڕایگەیاند، نابێت ژمارەكان بەمەبەستی بانگەشە بڵاوبكرێنەوە، دەشڵێت،"راگەیاندنی ژمارەی هاوپەیمانی و حزب و كاندیدە تاكەكەسییەكان بەواتای دەستپێكردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن نییە".

ئەمڕۆ یەكشەممە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، راگەیاندنی ژمارەی هاوپەیمانی و حیزب و كاندیدە تاكەكەسییەكان بەواتای دەستپێكردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن نییە.

ئاماژەی بەوەشكرد، نابێت ژمارەكان بەمەبەستی بانگەشە بڵاوبكرێنەوە تا ئەوكاتەی ئەنجومەنی كۆمسیاران لیستی كۆتایی كاندیدەكان پەسەند دەكات و دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن رادەگەیەندرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە ئێوارەی دوێنێ شەممە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، لە مەراسیمێكدا تیروپشكی بۆ دیاریكردنی ژمارەی پارت و هاوپەیمانی و پێكهاتەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەمساڵی پەرلەمانی عێراق كرد كە بە وتەی بەرپرسانی كۆمسیۆن، هەر كورسییەك لە هەڵبژاردنی ئەمساڵ بەرامبەر 100 هەزار دەنگ دەبێت.

ژمارەی لایەنەكانی كوردستان  بۆ هەڵبژادنی پەرلەمانی عێراق:
-پارتی دیموكراتی كوردستان بە ژمارە 275 بەشداری هەڵبژاردن دەكات

-یەكێتی نیشتیمانی كوردستان  بە ژمارە 222 بەشداری هەڵبژاردن دەكات

-یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان  بە ژمارە 278 بەشداری هەڵبژاردن دەكات

-جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە ژمارە 288 بەشداری هەڵبژاردن دەكات

- رەوتی هەڵوێست بە ژمارە 225 بەشداری هەڵبژاردن دەكات

- بەرەی گەل بە ژمارە 261 بەشداری هەڵبژاردن دەكات

- كۆمەڵی دادگەری كوردستان بە ژمارە 285 بەشداری هەڵبژاردن دەكات

-حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بە ژمارە 216 بەشداری هەڵبژاردن دەكات



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP