دواین هەواڵ

ئابوری‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

سیروان بارزانی: بڕیاری راگرتنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی کۆڕەک سیاسییە

هەرێم نیوز
دەستەی راگەیاندن عێراق بڕیاریدا خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت لەسەر کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم ببڕێت.

 سێشەممە، دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق، بڕیاری سزادانی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆمی راگەیاند، کە بریتییە لە راگرتنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت "بەهۆی پابەندنەبوونی بە پێدانی قەرزە کەڵەکەبووەکانی و بەردەوامبوونی لە سەرپێچیکردن، هەروەها بۆ هاندانی بۆ دانەوەی قەرزەکانی."

دەستەکە نووسراوێکی ئاراستەی وەزارەتی گەیاندن کردووە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر پێویستیی قەرەبووکردنەوەی بەشداربووان لەلایەن کۆمپانیای کۆڕەکەوە بەگوێرەی خاڵەکانی گرێبەستی مۆڵەتی کۆتاییهاتوو، ئەمەش بۆ دڵنیابوون لە زیان نەگەیاندن بە مافەکانی بەکاربەران.

هەروەها دەستەکە فەرمانی بە بەشی دەنگیی بەکاربەر کردووە رێکارە پێویستەکان بگرێتەبەر بۆ وەرگرتنی سکاڵای بەشداربووان سەبارەت بە بڕانی خزمەتگوزارییەکە و تۆمارکردنی بە فەرمی، لەگەڵ خستنەئەستۆی هەموو لێکەوتەکانی بڕینی خزمەتگوزارییەکە لەسەر کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم.

لەلایەکی دیکەوە، سیروان بارزانی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم لە لێدوانيکدا ڕاگەیاند: "ئەو بڕیارەی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق سیاسییە نەک دارایی."

سیروان بارزانی، دەشڵێت ئەو بڕیارە "ئەگەر جێبەجێ بکرێت"، هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە و گوتیشی "ئێمە بێ وەڵام نابین".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP