دواین هەواڵ

کوردستان‌

 17/02/2025

حکومەتی هەرێم: ئەم هەڵسوکەوتانەی سوپای عێراق بەرامبەر بە جوتیارانی کورد پێچەوانەی دەستوور

هەرێم نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەم هەڵسوکەوتانەی سوپای عێراق، پێچەوانەی دەستوور و ئەو بنەمایانەیە کە عێراقی نوێی لەسەر بنیات نراوە.

 نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سوپای عێراق بۆ جارێکی تر لە دەوروبەری کەرکووک و بە تایبەتی گوندی شەناغە و چوار گوندی دیکەی سەر بە شارەدێی سەرگەڕان لە پارێزگای کەرکووک، ڕێگری لە جووتیارانی کورد کرد بچنە سەر زەوییەکانیان.

باسی لەوەشکرد، ئەمە لە کاتێکدایە کە بەرەوپێشچوون هەبووە لە نەهێشتنی شوێنەواری بڕیارەکانی ڕژێمی پێشوو لە گۆڕینی دیموگرافیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و دەستبەسەرداگرتنی زەوی و موڵکی خەلڵکی ڕەسەنی ناوچەکە. ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش، مانگی ڕابردوو، پرۆژەیاسایەکی تایبەت بە گەڕاندنەوەی زەویوزار بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان پەسەند کرد.

ئاشکراشیکرد، ئەم هەڵسوکەوتانەی سوپای عێراق، پێچەوانەی دەستوور و ئەو بنەمایانەیە کە عێراقی نوێی لەسەر بنیات نراوە، چونکە بەکارهێنانی سوپا بۆ ئەم مەبەستانە، پێچەوانەی یاسا و دەستوورە و پێویستە هەرچی زووتر، ئەم هەڵسوکەوتانە کۆتاییان پێ بهێنرێت بەرلەوەی لێکەوتەی نەخوازراوی لێ بکەوێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP