دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

فارس عیسا: هەولێر خۆی ناچەمێنێت، کارتی فشار بەکاردەهێنین

هەرێم نیوز
سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی ڕاگرتنی مووچەوە دەلێت: "هەولێر خۆی ناچەمێنێت".

 فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ڕاگرتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ڕایگەیاند: "بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان لەناویاندا قەیرانی دارایی و چارەسەری کێشەکانی دیکە".

لە درێژەی قسەکانیدا چارەسەری کیشەی ڕاگرتنی مووچە دەخاتە ڕوو گووتی: "هەرێم لاواز نییە وەک ئەوەی هەندێک گومان دەکەن، بەڵکو چەندین کارتی فشار و ڕێگای چارەسەرکردنی هەیە".

لەلایەکی دیکەوە، فارس عیسا ئاشکراشی دەکات: "لەوانەش ڕێکاری یاسایی و دەستووریی ئەوە جگە لە هاوبەشە نیشتیمانیی و نێودەوڵەتییەکانمان، هەولێر خۆی ناچەمێنێت".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP