دواین هەواڵ

کوردستان‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

شاندی ئیمڕاڵی سەردانی هەولێر و سلێمانی دەکەن

هەرێم نیوز

بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بانگه‌وازه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ شاندی ئیمڕاڵی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ بارزانی سه‌رۆكی پارتی و پاشانیش سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات بۆ گتوگۆكردن له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی.

رۆژنامەی (الشرق الاوسط) لە راپۆرتێکدا بڵاویکردۆتەوە، چاوەڕوان دەکرێت وەفدی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) كە لەماوەی رابردودا دوو جار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان رابەری پارتی كرێكارانی كوردستان کۆبوونەتەوە، سبەینێ‌ لە هەولێر لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی سه رۆکی هه رێمی کوردستان کۆببنەوە، بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی ئەوەی لەمیانی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ ئۆجەلان باسیان كردووە، که چاوه ڕوان ده کرێت داوا له حزبەکەی بکات چەک دابنێت.

رۆژی دووشەممەش وەفدی ئیمرالی سەردانی سلێمانی دەکات، بۆ تاوتوێکردنی هەمان وردەکاریی لەگەڵ بافل تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان.

هێشتا نازانرێت ئایا وەفدی ئیمرالی لەگەڵ سەرکردەکانی پەکەکە لە چیای قەندیل کۆدەبێتەوە یان نا، بەتایبەتی دوای ئەوەی موراد قەرەیلان یەكێك لەسەركردە باڵاكانی پەكەكە، هەفتەیەک لەمەوبەر راگرتنی چالاکیەکانی پارتەکەی لە شارەکانی تورکیا راگەیاند.

بە گوێرەی زانیاریەکان، شاندەكە لە پەروین بوڵدان و سڕی سورەیا ئۆندەر و كەسكین بایندەر پێكهاتوون و، بڕیارە لەگەڵ ژمارەیەك لە بەرپرسانی هەرێم كۆببنەوە و پەیامی كۆبوونەوەكانی ئیمڕاڵیان پێ بگەیەنن، هەر سەرنج و بیرۆكەیەكیشیان هەبێت وەری دەگرن و دەیگەیەننە عەبدوڵڵا ئۆجەلان.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP