هەرێم نیوز
دواى پێشهاتە نوێیەکانى سوریا و ئەو ئاڵنگارییانەى هەسەدەى تێکەوتووە، لە چاوپێکەوتنێکى تایبەتى کەناڵی -الحدث-دا سەرۆکوەزیرانى هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت هێزەکانى سوپاى دیموکرات نوێنەرایەتى هەموو کوردانى رۆژئاوا ناکەن، ئەم لێدوانەى سەرۆکوەزیرانى کوردستان لەکاتێکدایە کە ئەو رێژە زۆرەى کورد خاوەنى مێژوویەکى دورودرێژى چەوساندنەوە و پەراوێزخستندا بوون، بەجۆرێک کوردێک نەبووە کێشەى نەتەوایەتى نەبووبێت و کێشەى بۆ دروست نەبووبێت لەو پارچەیەدا، راستیەکەشى ئەوەیە کە ناکرێت هەمووان چاوەڕوانى تاکە هێزێک بن، با ئەو هێزەش هاوبەش و هاوکارێکى سەرەکی هێزی هاوپەیمانانیش بووبێت لە روبەڕوو بووەنەوەى داعش دا، لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژەى بەوەکردووە پشتیوانى لە کوردانى ئەو پارچەیە دەکەن لە پرۆسەى سیاسی سوریادا.
سەردەمانێکی زۆریشە بەشێک لە نەیارانى هەرێمى کوردستان بانگەشەى ئەوەدەکەن کە ئیسرائیل لە هەرێمى کوردستان پێگەی هەیە و نوێنەرایەتى هەیە، سەرەڕای ئەوەى چەندین جار رەتکراوەتەوە بەڵام هێشتا ئەوان سوورن لەسەر بۆچوونى خۆیان و تەنانەت ئێرانیش کەوتە نێو ئەو دۆخەوە و چەند جارێکیش هێرشى کردە سەر شارى هەولێر، دواتر بۆیدەرکەوت کە جگە لە بانگەشەیەکى بێ بنەما شتێکى تر نەبوو، هەر لەو چاوپێکەوتنەدا جارێکى تر سەرۆکوەزیران جەختی کردووەتەوە هیچ جۆرە هێزێکى ئیسرائیل لە هەرێمى کوردستاندا بوونى نییە.
هەرچەندە ماوەیەکە گوتاری کشانەوەى هێزى هاوپەیمانان لە لایەن هێزە عێراقییەکانەوە داویەتى لە کزیی بە تایبەتى لە دواى گۆڕاکارییەکانی سوریا، بەڵام دونیا بینى هەرێمى کوردستان دوربینانە تر بووە بۆیە هەر لەسەرەتاوە بانگەشەى ئەوەی دەکرد کە ئەوان جێگەى هێزەکانى ئەمریکا دەکەنەوە و گەورەترین کۆنسوڵخانەیان لە هەولێر بۆکراوە، لە هەمان کاتیشدا نەیشاردووەتەوە پێشوازیی لە هێزی هاوپەیمانان دەکەن ئەگەر ئەوان هەرێمى کوردستان هەڵببژێرین،
لەبارەى ناکۆکییەکانى نێوان هەرێم و بەغدادیش بۆ برینى قوت و مووچەى فەرمانبەرانى کوردستان ورێگرییەکان لە پێشڕەوییەکانى کوردستان سەرۆکوەزیران چەندین جار گوتوویەتى نابێت گیرفانى خەڵک پەیوەست بکرێت بە هەڵوێستە سیاسییەکانەوە و لەو چاوپێکەوتنەدا گوتوییەتى ناکۆکییەکان رەنگێکی سیاسییان وەرگرتووە.