هەرێم نیوز
لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان، لە ساڵی 2013ـەوە ساڵانە لە دوبەی لە ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو بەڕێوەدەچێت، تێیدا سەرکردەکانی حکوومەت لە سەرانسەری جیهان و سەرکردەکانی کەرتی تایبەت و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کۆدەکاتەوە.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بانگهێشتی ئەم لووتکە جیهانییە کرا. بانگهێشتکردنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوزارشت له پێگەی هەرێم دەکات، وەکوو ئەکتەرێکی کارا له سیاسەتی هەرێمی و نێودەوڵەتی و دەستەبەرکردنی سەقامگیری لە ناوچەکە.
ئەم بەشداریکردنه وەک هەوڵی بەردەوامی سەرۆکی حکومەتە بۆ بەشداریی چالاکانەی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانس و کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکان، بە ئامانجی بەهێزکردنی ڕۆڵ و پێگەی هەرێمی کوردستان وەک فاکتەر و هاوبەشێکی کاریگەر و جێی متمانە لە نێو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا.
لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان سەکۆیەکی گرینگی ناوچەکەیە بۆ تاوتوێکردنی کێشە جیهانیییەکان و ئالنگارییەکانی بەردەم حکوومەتەکان و دەرفەتێكە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا و چارەسەری داهێنەرانەیە لەپێناو باشترکردنی ئەدای حکوومەت و بەرەو پێشبردنی کارەکانی.
مەسرور بارزانی لە دیبەیتەکانی لەگەڵ سەرکردە و بڕیاربەدەستان توانای گەورەی هەرێمی کوردستان له بوارەکانی نەوت و گاز و سامانه سروشتییەکانی دیکەی خستۆتە ڕوو، لەو ڕێگەیەوە هەوڵی داوە بۆ کردنەوەی دەرگا بۆ هاوکاری نوێ لەگەڵ وەبەرهێنەرە نێودەوڵەتییەکان و کۆمپانیا گەورەکان لە بوارەکانی ژێرخان، تەکنەلۆژیا و پیشەسازی؛ بەو شێوەیە دەتوانرێ وەبەرهێنان ڕابکێشرێت و گەشەی ئابووری لە هەرێم بەرز بکرێتەوە.
هۆكاری بهشداری كردنی شاندی ههرێم لهو لوتكهیه ئهوهیه كه كوردستان رووبهرووی ئاڵنگاریی زۆر بوهتهوه و ههنگاوی گهورهشی ناوه بهتایبهت له بواری گۆرانكاری كهشوههوا و گرتنهبهری رێكاری خێرا بۆ كهمكردنهوهی ئهو گۆرانكاریه، جیا لهوهش ههنگاوی بههێز نراوه بۆ رووبهرووبنهوهی گهندهڵی و كهمكردنهوهی رۆتین و بههێزكردنی دامهزراوه ناوخۆییهكان و گرنگی دان به كهرتی وزه و پیشهسازی.
عەبدوڵڵا لۆتا جێگری وەزیری کاروباری ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیمارات لەبارەی مەسرور بارزانییەوە وتی، مەسرور بارزانی ڕۆڵێکی سەرەکی هەبووە لە هاوسەنگی ڕاگرتنی سەقامگیری، گەشەی ئابووری، ستراتیژییەتی بەڕێوەبردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان. دەبێت ستایشی بکەین و ئەوە بهێنینە پێشچاوی خۆمان کە چۆن توانی لە بارودۆخێکی ئاڵۆزی ناوچەیی و هەرێمیدا ئاڵنگارییەکان تێپەڕێنێت و لە هەمانکاتدا ئاسایش و سەقامگیری و گەشەپێدان لە هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت.
لەبارەی داهاتووی کوردستان کە پرسیار لە مەسرور بارزانی کرا، وتی، لە دە ساڵی داهاتوودا کوردستان بەوشێوە دەبینم ئارام و ئاشتی و گەشەسەندو و پێشکەوتووە، وەک هێمای ئومێد لەلایەن زۆرکەسەوە لەم ناوچە ئاڵۆزەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەیر دەکرێت، هەروەها دەبینم خاوەنی ئابوورییەکی پێشکەوتووی پەرەپێدانی بەردەوام و سیستمێکی دارایی دیجیتاڵییە، وەبەرهێنانێکی بێشومار لە ناوچە جیاوازەکانی ئەم جیهانەوە هاتوونەتە ئەم هەرێمە و وەبەرهێنان دەکەن. سیاسەتی فرەیی کردنی سەرچاوەکانی داهات کە ئێستا پەیڕەوی دەکەین و ئامانجمان ئەوەیە پەرە بە کەرتە جیاوازەکانی وەک کشتوکاڵ، پیشەسازی، گەشتوگوزار، خوێندن و تەندروستی بدەین.