دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

چۆن خۆری تیکتۆکچییەکان ئاوا بوو؟!

هەرێم نیوز‎

لەم ساڵانەی دوایدا ژمارەیەک لەخەڵکی گاڵتەجار و بازاڕی، بەبێ ئەوەی هیچ باگراوندێکی مەعریفی و ئەکادیمییان هەبێ بەشێوەیەکی بەرچاو دەرکەوتن، بەڕادەیەک وایلێکردن کەچیتر تاقەتی هیچ کارێکی تریان نەمێنێ و تیکتۆک بکەن گۆڕەپانی خۆنمایش و پارەپەیداکردن.

‎ئەگەرچی زۆربەی تیکتۆکچییەکان هیچ ئاڕگۆمێنتێکی عەقڵانیان نەبوو، بەڵام رۆژانە خەڵکانێکی زۆر بەدیارییانەوە دادەنیشت، ئەمەش وایلێدەکردن بەردەوام و بەردەوام چاویان لەزۆرترین هەوادار و وەرگربێ، بۆیە ئەگەر هیچ شتێکیش لەئارادا نەبوایە یان هەستیان بکردایە ئەکتیڤیان روولەلێژییە ئەوە بەڕێککەوتنی نێوان خۆیان یان بەبێ ڕێککەوتن هێرشکردنەسەر یەکتری وایان دەکرد خەڵکانێکی زیاتر چاوەڕێی وەڵام و وەڵامکاری ئەوان بێت، کەبێگومان بەهۆی نەبوونی مەعریفەیەکی دروستیشەوە، وەڵامەکان دەبوون بەشەڕە جنێو بەبێ ئەوەی هیچ هەستێکی بینەر و کۆمەڵگای کوردی لەبەرچاو بگرن.

‎فەرمانی لەفە و مام لەتیف و ئەرجومەنە ڕیشە و دەیانی تر لەوانەبوون کەئەگەرچی سودی زۆریان لەتیکتۆک وەرگرتبوو لە ڕووی مادییەوە، بەڵام هیچکات بەخەیاڵیاندا نەدەهات کەرۆژێک لەرۆژان بەهۆی جنێو و قسە پڕوپوچەکانیانەوە بکەونە بەرشاڵاوی هێزە ئەمنییەکان و هەژمارەکانیان دەستی بەسەردا بگیرێت و بسوتێنرێت.

‎لەم رۆژانەی دوایدا، هەر یەکە لەفەرمابی لەفە و مام لەتیف تێکگیران، دەستیان بەجنێودانکرد بەشەرەف و ناموسی یەکتری دواجار مام لەتیف ئەگەرچی تەمەنی لەسەر و ٥٠ ساڵەوەیە بەڵام لەلایڤی تیکتۆدا چەکی قورسی بەکارهێنا، کاتێک فەرمانی لەفە هەڕەشەیکرد بەوەی کەلەبەردەرکی سەرا ڕووتی دەکاتەوە، مام لەتیف عورەتی دەرهێنا و وتی، مەگەر ئەمە ڕووت بکەیتەوە، ئیتر ئەمە وایکرد کەمپەینێکی توند و بەهێز دژی ئاکار و وتاری تیکتۆکچییەکان دروستبێ، بەسەدان کەس هاوارییان لەداواکاری گشتیکرد کەبێتەسەرخەت و ئەم کەسانەی کەبەتەواوی مانا کۆمەڵگا بەرە و دۆخێکی خراپ و داڕوخانی ئاکاری دەبەن سنوردار بکات،

‎ئەوەبوو دەزگای ئاسایشی هەرێم رۆژی ۱۷/۲ دەستگیرکردنی ٨ کەسی بەتۆمەتی خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕادەگەیاند.

‎بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیەندروێکدا دەڵێت، بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی بڵاوکراوە نەشیاوەکان، بەبڕیاری داواکاری گشتی ( ٨ )تۆمەتباری خراپ بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی دەستگیرکرد، تۆمەتباران لەڕێگەی گرتە ڤیدیۆیی و لایڤەکانیان بابەتی نەشیاویان بڵاوکردوەتەوە و کاریگەری نەرێنییان لەسەر تاک و خێزانەکان هەبووە.

‎هەر لەدوای دەستگیرکردنی تۆمەتباران، دەستبەسەر هەژمارەکانیاندا گیرا لەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و هەژمارەکانیان سوتێنرا، ئەمەش زۆرینەی خەڵکی کوردستانی دڵخۆشکرد..



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP